بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ هەڵگری 4 چوار کامێرا ئەبێت!!!



کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی خۆی بڵاودەکاتەوە بە ناوی Galaxy A9 Pro 2018 بە 4 چوار کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلە نوێیەکە

وەک ئەوەی دیار بوو کە کۆمپانیای سامسۆنگ  لە ماوەی ڕابردوو مۆبایلی Galaxy A7 2018 ی ڕاگەیاند کە خاوەن 3 سێ کامێرا بوو لە بەشی پشتەوە هەر یەکەیان بە ڕوونی 5+8+24 مێگاپێکسڵ.


ئێستاش کۆمپانیاکە بە نیازە بۆ یەکەم جار مۆبایلێک دەربکا بە 4 کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلە نوێیەکەی هەر یەکەیان بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ و 8 مێگاپێکسڵ و 5 مێگاپێکسڵ و لەگەڵ کامێرایەک بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ لە پێشەوەی مۆبایلە نوێیەکە!


ئەمەش ئەو زانیاریە دزەپێکزاوانەی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگن::

*توانستی پاتریەکەی 3720 میلی ئەمپێڕ ئەبێت واتە چەند پلەیەک لە Galaxy A7 بەرزترە

*مۆبایلە ئاست نزمەکەی بیرگەی ناوەکی 64 گێگابایت و بیرگەی کاتی 4 گێگابایت ئەبێت و بە نزبەت مۆبایلە ئاست بەرزەکەش بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت و بیرگەی کاتی 6 گێگابایت ئەبێ

*ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED ە و بە ڕوونی Full HD+

*پڕۆسێسەر/ سناپدراگۆن 660

*هەر لە یەکەم بڵاوبوونەوەی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 ی لەسەر جێگیر کراوە

*پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایل جێگیر کراوە


بڕیارە لە بەرواری 11_10_2018 نمایش بکرێ و کۆنگرەی بۆ ببەسترێ

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Ehsan Faramarz

نووسەری بابەت: Ehsan Faramarz -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.