بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

هێرش کراوەتە سەر فەیسبووک و 50 مڵیۆن بەکارهێنەر توشی کێشە بوون.



هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر کۆمپانیای فەیسبووک و 50 مڵۆن بەکارهێنەر توشی کێشەی چونەدەرەوەی خۆکارانە بوون لە هەژمارەکانیاندا!.!.!


ئەمڕۆ لە ڕۆژی هەینی هێرش کرایە سەر سکوێریتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و کێشەی بۆ 50 مڵیۆن بەکارهێنەر دروست کردووە و زۆربەی بەکارهنەران گومانیان لەوە کردووە کە هاک کراون و چەندەها جار پاسووردی هەژمارەکانیان گوڕیوە هاوکات کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە فەیسبووک بەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی توند کەوتووە بە مەبەستی هاککردنی و تا ئێستاش نازانرێ کێ هێرشەکەی ئەنجام داوە و کۆمپاناکە وتوویەتی کە جارێ پێویست ناکا هیچ بەکارهێنەرێک پاسووردەکانیان بگۆڕن چونکە هێشتا نازانرێت کە ئایا زانیاریەکانیان بۆ شتی خراپ بەکارهێنراون یان نا.



کەمێک لەمەوپێش (دەیڤ لی) پەیامنێری ماڵپەڕی BBC لە باکووری ئەمریکا بۆ کارووباری تەکنەڵۆژیا ڕایگەیاند کە نزیکەی 50 مڵیۆن هەژماری فەیسبووک پەلامار دراون بە مەبەستی هاککردنیان ، کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕایگەیێندراوێکدا بۆ BBC ڕوونی کردۆتەوە کە هێرش بەرەکان سوودیان لە فرمانی (View AS)ـــی ناو هەژمارەکان وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەست بەسەر هەژمارەکانیاندا بگرن ، و هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە ئەلیکترۆنیە زیانێکی زۆری بە بەشی سکوێریتی تۆڕەکەیان گەیاندووە ، و ئەمەش لەکاتێکدا لە ڕۆژی 3 شەممە فەیسبووک هەستی بە کەلێنێکی شاراوە کردووە لە دوای سکوێریتییەوە و پۆلیسی لێ ئاگادار کردۆتەوە ، و کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووەکە ئەو هەژمارانەی لە ڕۆژی هەینی داوای دووبارە داخڵ بوونەوەیان لێ کراوە بە تووندی بەر هێرشەکە کەوتوون.


تا ئێستا نازانرێت کە ئەم 50 مڵیۆن هەژمارە سەر بە چ ناوچەیەکی جیهانن بەڵام بنکەی ڕێکخەری داتا و زانیاریەکانی ئیرلەند سەر بە ئەوڕووپا ڕایگەیاندووە کە هەژماری بنکەکەیان بەر ئەم هێرشە کەوتوون


شایەنی باسە کە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک مارک زوکەربێرگ لە کۆنگرەیەک  لەگەڵ بەشی پاراستنی فەیسبووکدا ڕایگەیاندووە کە نازانرێت هێرشەکە لەلایەن کێ و لە چ وڵاتێکەوە ئەنجام دراوە بەڵام تا ئێستا پێویست ناکا کە بەکارهێنەران پاسووردیان بگۆڕن چونکە هەروەکو باسمان کرد نازانرێ کە زانیاری بەرکەوتووانی ئەم هێرشە بۆ کاری باش بەکار هێنراون یان نا.



لەئێستادا کۆمپانیاکە لە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکەدایە و سەرنجی خستۆتە سەر 40 مڵیۆن هەژماری بەرنەکەوتوو بۆ پاراستنیان لەم هێرشەکە هێشتا بەردەوامە زانراوە کە چەند بەشێکی کێشەکان چارەسەر کراون و ئەوانەی تریش هێشتا لەژێر چاکسازیدان.


لە کۆتایشدا بەڕێوەبەری بەشی سکوێریتی فەیسبووک داوای لێبووردنی لە بەکارهنەران کردووە لەوەی کە ڕوویداوە و وتوویەتی کە زانیاری بەکارهێنەران و پاراستنیان زۆر گرینگە بۆ ئێمە!.


ئامادەکردنی: احسان فەرامەرز
سەرچاوە: BBC New



بە یەک وشەش بێت سەرنجی خۆتان دەربارەی بابەتەکە دەڕبڕن خۆشحاڵ ئەبین.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Ehsan Faramarz

نووسەری بابەت: Ehsan Faramarz -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.