بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

به فەڕمی ئینستاگرام خزمەتگوزاری وێنەی جوڵاوی بۆ بەشی چات زیاد کرد لە ئەپڵیکەیشنەکەیدا!!!



ئەمڕۆ بە فەڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزاری وێنەی جوڵاو (GIF)ـــــــۍ زیاد کرد بۆ بەشی چات





وێنەی جوڵاو یان (GIF) بریتییە لە وێنەیەکی جوڵاوی 3 چرکەیی کە لە چات یان کۆمێنت یان لە پۆست بەکارهێنەران بەکاری دێنن بۆ مەبەستی دەربڕینی بیرو ڕای خۆیان لە جیاتی نوسین یان دەنگ



هەر وەکو ئەزانین پێشتر ئەم خزمەتگوزاریە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و تویتەر و تێلێگرام و واتسئاپ هتد... بەردەست بوو بەکارهێنەران ئەیناتوانی لە پۆست و کۆمێنت و چات بەکاری بێنن.





ماوەیەک پێش ئێستا کۆمپانیای ئینستاگرام ڕای گەیان کە بە نیازی زیادکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی نوێن بۆ تۆڕەکەیان کە وێنەی جوڵاو (GIF) یەکێک بوو لەم خزمەتگوزاریانە





شایەنی باسە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:30 PM لە نوێترین وەشانی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرامدا وێنەی جوڵاو GIF بەردەست کرا بۆ بەشی چات لە هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس



بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی زیاد نەبووە هەر ئێستا لە ناو کۆگاکانی Play Store و AppStore دا ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام Update بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەم خزمەت گوزاریە وەرگرن.


ئامادەکردنی بابەت:: احسان فەرامەرز

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.