بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

چیرۆکی ژیان و مردنی ئەستێرەکان لە گەردوون بخوێنەوە!.!.!



تا ئێستا زانیوتە ؟ چیڕۆکی ژیان و مردنی ئەستێرەکان لەگەردوون لە ژیانە تراژیدیەکەی مرۆڤەکان دەچێت. و پێمان دەڵێت هەموو شتێک لەم گەردوونە سەرەتای هەیە و دوایی کۆتایی پێدێت. وە ملیارەها گالاکسیەی کە لە گەردوون هەیە هەریەکێکیان بە پلەی یەکەم لە دەیەها ملیار ئەستێرە پێک هاتوون، ئەستێرەکان لە تەمە هایدرۆجینیە گەورەکانی ناو گالاکسیەکان دروست دەبن، بۆ نموونە خۆری ئێمە کە ئەستێرەیەکی ئاساییە لە تەمە هایدرۆجینێک دروست بووە کە تیرەکەی نزیکەی 3 ساڵی تیشكی بووە (ساڵی تیشکی ئەو دووریە یە کە تیشك لە ساڵێکدادەیبڕێت، هەر بۆ بەراوردیش دووری نێوان مانگ و زەوی یەک چرکەی تیشکیە، هەروەها تیشک بە 8 خولەک لە خۆر دەگاتە زەوی)....
دوای ئەوەی ووردە ووردە ئەو تەمە هایدرۆجینیە بە تێپەڕبوونی کات بەهۆی سوڕانەوەی بە دەوری خۆی و هێزی کێش کردن چڕ دەبێتەوە، پلەی گەرمیەکەی زیاد دەکات تا زۆربەی هایدرۆجینیەکە لە ناوکەکەی کۆ دەبێتەوە و دەبێتە ئەستێرەکە، گەلێک جار لە کاتی دروستبوونی ناووکی ئەستێرەکە بەشە بچوکەکانی دەوریشی هەندێکیان تۆپەڵ تۆپەڵ بە جیا چڕ دەبنەوە و لەبەر بچوکی زوو سارد دەبنەوە و هەسارەکانی دەوری ئەستێرەکە پێک دێنن....
کە پلەی گەرمی ناووکی ئەستێرەکە لە 10 ملیۆن پلە تێپەڕی کرداری لێکدانی ناووکی واتە Nuclear.Fusion دەست پێدەکات کە بریتیە لە لێکدانی چوار گەریلەی هایدرۆجین و دەبێتە دروستبونی یەک گەردیلەی هیلیۆم و جیاوازی بارستەکەش دەبێتە ووزە، لەو کاتەوە ئەو ئەستێرەیە دەست بە درەوشانەوە و بڵاوکردنەوەی گەرمی و ووزە دەکات بە چوار دەوری خۆی و تەمەنی دەست پێدەکات....
تەمەنی ئەستێرەکە بەردەوام دەبێت تا هەموو هایدرۆجینەکەی دەگۆڕێت بۆ هیلیۆم، بۆ زانیاری خۆری ئێمە کە ئەستێرەیەکی مامناوەندیە نزیکەی 4600 ملیۆن ساڵە دروستبووە و گەرمی و ووزە دەدات، تاوەک ئێستا 27% ی هایدرۆجینەکەی بووە بە هیلیۆم و 73% ی لێ ماوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە نزیکەی 5 ملیار ساڵی تر هەموو هایدرۆجینەکەی تەواو بێت و ئەو کاتە بە تەقینەوەیەکی گەورە کۆتایی پێدێت، پێش ئەوەی بتەقێتەوە توێکڵەکەی دەرەوەی وەکو تۆپێکی گازی گەورە دەکشێت و تا گۆی زەوی دێت، دوای ئەوە لە تەقینەوەیەکدا کە پێێ دەووترێت (سوپەر نۆڤا) کۆتایی پێدێت و هەسارەکانی عوتارد، زوهرە، زەوی و مەریخ بە تەواوی دەسوتێنێت، بەڵام هەروەکو ئاماژەم پێکرد ئەمە تاوەکو نزیکەی 5 ملیار (5 هەزار ملیۆن) ساڵی تر ڕوونادات....
ئەستێرەکان تا بارستاییان زیاتر بێت و گەورەتر بن تەمەنیان کورتتر دەبێت، ئەستێرەی بە قەبارە نزیک لە قەبارەی خۆر نزیکەی 10 ملیار ساڵ دەژین، قەبارە زۆر گەورەکان ئەوانەی بارستاییان سەدەها یان هەزارەها ئەوەندەی بارستایی خۆرە تەنیا بۆ چەند سەد ملیۆن ساڵێک دەژیین و زووتر هایدرۆجینەکەیان تەواو دەبێت و دوایی دەتەقنەوە و کۆتاییان پێ دێت....


نوسینی بابەت : Abdulla Wali Abbas

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.