بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

مۆبایلە نوێکەی ئێڵجی هەڵگری سێ کامێرا ئەبێت!




کۆمپانیای ئێڵجی مۆبایلێکی زۆر سەرسووڕهێنەر بڵاو دەکاتەوە!!!


ئێڵجی ڕایگەیاند کە بە نیازی بڵاوکردنەوەی مۆبایلێکی نوێیە لە جۆری V40 ThinQ کە هەڵگری 3 کامێرا ئەبێت لە پشتەوەی مۆبایل بە شێوەی ئاسۆیی جێگیر ئەکرێن لەگەڵ فلاش (ڕووناکی)یەک بۆ هەر سێ کامێراکەی.





ئەمەش زانیاریەکانی مۆبایلە نوێکەی ئێلجی

خاوەنی پڕۆسێسەر- سناپدراگۆن 845 ئەبێت

هەڵگری ڕوونمایەک ئەبێت بە هێزی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 3120-1440
هەڵگری 2 سیمکارت ئەبێ


مۆبایلە ئاست نزمەکەی خاوەنی بیرگەی کاتی 6 گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی 128 گێگابایت ئەبێت و مۆبایلە ئاست بەرزەکەشی بیرگەی کاتی 8 گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی 256 گێگابایت لەخۆ ئەگرێ.


مۆبایلەکە هەڵگری سێ کامێرا ئەبێت لە بەشی پشتەوەی بە ڕوونی 16+13+8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پێشەوەی مۆبایل بە ڕوونی 8 هەشت مێگاپێکسڵ


هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنیدا وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر جێگیر کراوە و بە سێ ڕەنگ بەردەست ئەبێت.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Unknown

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.