بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

چۆنیەتی دابەزاندنی یاری PUBG بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکانی ئەندرۆید



لە بابەتی ئەمجارەدا باس لە چۆنیەتی دابەزاندنی یاری pubg mobile lite دەکەین بە VPN بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکانی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید!.!.!



یاری PUBG یاریەکی Online ە لە ساڵی 2017 دا دروست کراوە ، بۆ مۆبایل ، لە ساڵی 2018 زۆرترین داگرتنی هەبووە لەهەردوو کۆگای Play Store و App Store دا ، و ئێستاش خاوەنی زیاترلە 100 میڵیۆن داگرتنە لە هەردوو کۆگاکەدا ، و ناوبانگێکی یەکجار زۆری کۆکردۆتەوە تەنیا لە ماوەی 1 یەک ساڵدا!.!.!



شایەنی باسە ، ئەم یاریە تەنیا پشتگیری مۆبایلە ئاست بەرزەکان ئەکا ، بۆیە ئەو گەیمەرانەی مۆبایلی ئاست نزمیان هەیە ناتوانن دایگرن ، هەرچەندە لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاکە یاری PUBG Mobile Lite ی داهێنا ، بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان ، بەڵام بەداخەوە کە ئەمەشیان سوودێکی ئەوتۆی نەبوو ، چونکە یاریەریەکە تەنیا پشتگیری وڵاتانی دەرەوەی ئەکرد ، و بۆ وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان نەدەگونجا.!.!.!



بۆیە ئێمە وەک ستافی چوارچێوەی IT ، بە پێویستمان زانی ، کە بابەتێک لەسەر ئەم یاریە ئامادە بکەین ، و باس لە چۆنیەتی داگرتنی بکەین ، بۆ خوێنەرانی ماڵپەڕەکەمان.



تەنیا بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاونەی خوارەوە ، ئەتوانی بە سەرکەوتوویی ، یاریەکە دابەزێنیت ، بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید!!!


هەنگاوی یەکەم:: vpn دادەبەزێنی
هەنگاوی دووەم:: شوێنی نیشتەجێبون ئەگۆڕیت بۆ بەڕازیل
لە هەنگاوی سێیەمدا play store مۆبایلەکەت CLEAR DATA  دەکەیت
لە هەنگاوی چوارەمدا play store  دەکەینەوەو دەبینین کە بێ کێشە کار دەکات

بۆ دابەزاندنی VPN ەکە بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدکلیک لەسەر وشەی (بەستەر) بکە.


ئامادەکردنی بابەت:: ئاریان گەردی

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نووسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.