بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

بە فەڕمی ئینستاگرام خزمەتگواری داواکردنی سەلماندنی زیاد کرد بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید.



ئینستاگرام بە فەڕمی خزمەتگوزاری داواکردنی سەلماندن کە بە کوردی خۆمان پێی ئەڵێین (سەحە شینەکە)ی زیاد کرد بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید لە ئەپڵیکەیشنەکەیدا


هێمای سەماندن یان (سەحە شینەکە):: ئەو هێمایەیە کە بەکار دێت بۆ فەڕمی کردنی هەژماری کەسانی پلەدار یاخوود ناساندنی هەژمارەکە و جیاکردنەوەی لە هەژماری تری ساختە.

هەر وەکو دیار بوو کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ئینستاگرام بە فەڕمی خزمەتگوزاری داواکردنی سەلماندن ــــــۍ بەردەست کرد بۆ ئەپڵیکەیشنەکەی لە سیستمی ios دا و بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لەسەر سیستمی ios ئەیانتوانی ئەم سەلماندنە داوا بکەن بۆ هەژمارەکانیان.


بە پێچەوانەوە بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام کە هەڵگری مۆبایلەکانی ئەندرۆید بوون نەیاندەتوانی داوای ئەم سەلماندنە بکەن چونکە لە ماوەی ڕابردوودا تەنیا بۆ سیستمی ios بەردەست کرابوو.


شایەنی باسە کۆمپانیای ناوبراو بە فەڕمی ئەم  خزمەتگوزاریەی بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیش بەردەست کرد و بەکارهێنەران ئەتوانن داوای هێمای سەلماندن بکەن بۆ هەژمارەکانیان بەبێ کێشە.


تێبینی/بۆ داواکردنی هێمای سەلماندن هەموو کەسێک ئازادە لە داواکردنی بەڵام مەرج نییە بە هەموو کەسێ بدرێ.


بۆ داواکردنی هێمای سەلماندن بۆ هەژمارەکانتان ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن.

هەنگاوی یەکەم:: دڵنیا بەرەوە کە دوایین وەشانی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام لەسەر مۆبایلەکەت جێگیرە.


هەنگاوی دووەم:: بڕۆ بۆ بەشی پڕۆفایل لەوێوە لیستەکە بکەرەوە و بڕۆ بۆ بەشی ڕێکخستنەکان.

هەنگاوی سێیەم:: بڕۆ بۆ بەشی داواکردنی سەلماندن Request Virification.

هەنگاوی چوارەم:: ئەم بۆشاییانەی خوارەوە پڕ بکەوە بەم شێوەیە.
لە بۆشایی دووەم ناوی هەژمارەکەت بنووسە 
لە بۆشایی سێیەم کە نوسراوە Known As نازناوت بنووسە
لە بۆشایی چوارەم کە نوسراوە Calegory کارەکەت دیاری بکە.
لە بۆشایی پێنجەم کە نوسراوە Choose File وێنەی پاسەپۆرت یان ناسنامە یان ئیجازەی سەیارە یان هەر شتێکی تر بێت دانێ و لە خوارەوە Send ناردن دابگرە ئیتر چاوەڕوان بە تا 24 کاتژمێری تر وڵامت ئەداتەوە یان پێتی ئەدەن یاخوود نا.

شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Ehsan Faramarz

نووسەری بابەت: Ehsan Faramarz -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.