بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

لە کۆتایدا:واتسئاپ ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەدا کارتە جوڵاوەکان لەچات بنێرن!.!.!



لە کۆتایدا: واتسئاپ ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەدا کارتە جوڵاوەکان لە چات بنێرن

لەپاش چاوەڕوانیەکی زۆر ، واتسئاپ ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ڕێگە بە بەکارهێنەران ئەدرێ کارتە جوڵاوەکان بەکار بێنن لەکاتی چات کردندا.

ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەی واتسئاپ زۆر سەرسام کەر ئەبێت بۆ بەکارهێنەران چونکە وا بڕیارە کە بەکارهێنەر مافی ناردنی دوو کارتی جوڵاوی هەبێت لە یەک نامەدا.

ئەم خزمەتگوزاریە بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاوودا بە ڕیزبەندی ڕەوانە بکرێ بۆ گشت سیستمەکان بەڵام کاتی گەیشتی وەشانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە تەواوی پێچەوانەی یەکترین واتە وا بڕیارە کە وەشانە نوێکە بە جیا بۆ هەردوو سیستەکان ڕەوانەبکرێ.

بەم کارە چاوەڕوان دەکرێ کۆمپانیای واتسپاپ ڕکابەری کۆمپانیای تێلێگرام بکات چونکە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە بەم زوانە خزمەتگوزاری کەناڵە ناوخۆیی و کەسییەکان زیاد بکرێ لەکاتێکدا ئەم خزمەتگوزاریە لە سەرەتای دروستبوونی تێڵێگرامەوە بەردەست بووە بۆ بەکارهێنەران ، هەرچەند بەم کارە واتسئاپ ئەبوو بە کۆپی تێلێگرام بەڵام تۆڕەکە سوور بوو لەسەر ئەو کارەی.

هاوکات کۆمپانیای واتسئاپ ڕایگەیاندووە،کە ئیتر بەم زوانە ئەبێتە شوێنگرەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێڵێگرام و ئەم هەواڵەش پشت ڕاست کراوەتەوە کە لەماوەیەکی نزیک بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئاپ ئەکەن چونکە وا پێشنیار ئەکرێ واتسئاپ لە هەولی باشتر کردنی خزمەتگوزاری تۆڕەکەیدا بێت و نوێترین وەشانی تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئاپ کە بڕیارە چەند مانگێکی تر ڕەوانە بکرێ زۆر سەرسام کەر بێت.

شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Unknown

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.