بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

شاومی بە فەڕمی مۆبایلی Mi Mix 3ــــۍ ڕاگەیاند


شاومی بە فەڕمی مۆبایلی Mi Mix 3 ــــۍ ڕاگەیاند


هەر وەکو دیار بوو کە کۆمپانیای شاومی بەنیازی کارێکی جیاواز بوو و هەوڵی دروستکردنی بەرهەمێکی نایابی ئەدا بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی کڕیاران بۆ لای بەرهەمەکانی ڕابکێشێت.


هەر بۆیە ئەمڕۆ بە فەڕمی کۆمپانیای شاومی نەوەی سێیەمی مۆبایلی Mi Mix 3 ڕاگەیاند لە کۆنگرەیەکی گشتی بە ئامادەبوونی زۆربەی کەناڵ و سەرچاوە جیهانییەکان تایبەتمەندی و نرخی بەرهەمە نوێکەی ئاشکرا کرد.


هەر وەکو لە کۆنگرەکەدا باس کرابوو مۆبایلە نوێکەی شاومی Mi mix 3 ی هەڵگری ڕوونمای جۆری AMOLED ە کە تواناکەی 6.4 ئینجە و بە هێزی 1080 پێکسڵ بە هەمان شێوەی سامسۆنگ.


شایەنی باسە مۆبایلە نوێکەی شاومی هەڵگری چوار کامێرایە ، دوو کامێرا لە پشتەوەی مۆبایلەکە جێگیر کراون بە ڕوونی 12+12 مێگاپێکسڵ کە توانای وێنەگرتنێکی زۆر بە هێزی هەیە بە ڕوونی 960 دەق/چرکە وێنە ئەگرێت...لەگەڵ دوو کامێرا لە پێشەوەی مۆبایل بە ڕوونی 24+2 مێگاپێکسڵ Full HD.


مۆبایلەکە هەڵگری یەکەی چارەسەری سناپدراگۆن 845 ە و هەڵگری تایبەتمەندی کرانەوە بە پەنجەمۆرە کە لە دواوەی مۆبایلەکە جێگیر کراوە.


ئەم بەرهەمە نوێیەی شاومی توانای بارگاویکردنەوەی 10 واتی هەیە و هێزی پاتریەکەشی 3,200 میلی ئەمپێر/کاتژمێر و بە سێ وەشان بەردەستە.

وەشانی یەکەم:: بیرگەی هەمیشەیی 256 گێگابایتە و بیرگەی کاتیەکەشی 10 گێگابایتە و نرخەکەی 720$ دۆلاری ئەمریکییە.
وەشانی دووم:: بیرگەی هەمیشەیی 256 گێگابایتە و بیرگەی کاتی 8 گێگابایتی لەخۆ گرتووە و نرخەکەی 575$ دۆلاری ئەمریکییە.
وەشانی سێیەم:: بیرگەی هەمیشەیی 128 گێگابایت و بیرگەی کاتی 6 گێگابایتی لەخۆ گرتووە و نرخەکەی 475$ دۆلاری ئەمریکییە.


شایەنی باسە مۆبایلەکە هەڵگری تەکنەڵۆژیای 4G ئەبێت لە وڵاتی چین کاری پێ ئەکرێ و هەڵگری تەکنەلۆژیای 5G ئەبێت کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری پێ ئەرکرێ.


شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Unknown

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.