بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

بە فەڕمی:وەنپڵەس بەرهەمە نوێکەی بە ناوی OnePlus T6 ی ڕاگەیاند.


وەنپڵەس بە فەڕمی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (OnePlus T6) ی ڕاگەیاند.


هەر وەکو ئاشکرا بوو کە کۆمپانیای وەنپڵاس بەنیازی ئاشکراکردنی بەرهەمێکی نوێ بوو لە جۆری وەنپلەس (T6) و دوێنێ بە فەڕمی لە بەرواری (29_10_2018)  کۆمپانیای ناوبراو مۆبایلی جۆری (OnePlus T6) ی ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکی گشتی کۆمپانیاکە تایبەت بە بەرهەمە نوێکە کۆبوونەوە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەواوی زانیاری و موەسەفاتەکانی مۆبایلەکەیان ئاشکرا کرد.

ئەمەش بەشێک لە زانیاری و موەسەفاتە گرینگەکانی مۆبایلە وەنپلەس (T6)

ڕوونمایەک لە جۆری (OLED) بە قەبارەی (6.41) ئینج و ڕوونی (1080x2340)

دەبڵ کامێرا لە پشتەوەی مۆبایل جێگیر کراوە یەکەمیان بە ڕوونی (16) مێگاپێکسڵ کە وهەستەوەری سۆنی (IMX519)ی لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای دووەمی (20) مێگاپێکسڵە کە هەستەوەری سۆنی (IMX376K)ی لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی (16) مێگاپێکسڵە و هەستەوەری سۆنی لە جۆری (IMX371)ی لەسەر جێگیر کراوە.


مۆبایلە نوێکە یەکەی چارەسەری سناپ دراگۆن (845) ی لەسەر جێگیرە.


بە دوو وەشان بەردەستە.
وەشانی یەکەم بیرگەی کاتی (6) گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی (128) گێگابایت و بە نرخی (549$) دۆلار بەردەست ئەبێ.

وەشانی دووەم بیرگەی کاتی (8) گێگابایت و بیرگەی هەمیشەیی (256) گێگابایت و بە نرخی (629$) دۆلار بەردەست ئەکرێ و شایەنی باسە هەردوو وەشانەکەش پشتگیری بیرگەی دەرەکی (microSD) ناکەن.


هێزی پاتری (3700) میلی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا ئەکا و پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای هەیە.


هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی لە بازارەکاندا وەشانی (ئەندرۆید 9 پای)ی لەسەر جێگیر کراوە.

بڕیارە لە یەکی مانگی داهاتوو کە ئەکاتە (1_11_2018) لە وڵاتی ئەمریکا لە بارارە ئەلیکترۆنیەکاندا بە دوو ڕەنگی (ڕەش و ڕەشی کەم ڕەنگ) کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێ.


شەیری بکە بۆ هاوڕێیانت.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Ehsan Faramarz

نووسەری بابەت: Ehsan Faramarz -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.