بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z5 Proی ئاشکرا کرد!.!.!




لینۆڤۆ بە فەڕمی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی Lenovo Z5 Pro ئاشکرا دەکات.

کۆمپانیای لینۆفۆ مۆبایلێک ئاشکرا دەکات بە فووڵ مووەسەفاتەوە شاشەی مۆبایلەکە (6.39) ئینجە بە ڕوونی FHD ئەم بەرهەمە نوێیە هەڵگری کامێرای پارێزەر ئەبێ کە بە دەموو چاوی خاوەنەکەی ئەکرێتەوە.

ئەم مۆبایلە نوێیەی لینۆڤۆ هەڵگری 4 چوار کامێرا ئەبێت کە دووانیای ئەکەوێتە دواوە هەر یەکەیان بە ڕوونی 24+16 مێگاپێکسڵ و هەڵگری دەبڵ کامێرای سێڵفی ئەبێت هەر یەکەیان بە ڕوونی 16+8 مێگاپێکسڵ

مۆبایلەکە هەڵگری یەکەی چارەسەری (سناپدراگۆن 710) ئەبێت لەگەڵ بیرگەی کاتی (6GB) بۆ هەردوو مۆبایل کە بیرگەی هەمیشەییان (128+64) گێگابایتە بەڵام ئەم بەرهەمە نوێیە پشتگیری بیرگەی دەرەکی MicroSD ناکات!!!...

مۆبایلەکە هەڵگری پاتریەک ئەبێت بە هێزی (3350) میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر

شایەنی باسە مۆبایلە نوێکە هەر لە یەکەم بەردەست بوونیدا هەڵگری وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ (8.1) ئەبێت ، و نرخی مۆبایلە ئاست بەرزەکە (330$) دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی هەمیشەیی 128 گێگابایت.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا پەردە لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیە لادرێ و لە بازارە ئەلیکترۆنیەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێ بکرێ...

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

Unknown

نوسەری بابەت: Unknown -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.