بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

کۆمپانیای گۆگل لەسەر داوای حکومەتی تورکیا نەخشەی هەرچوار پارچەی کوردستانی سرییەوە!



کۆمپانیای گۆگڵ نەخشەی هەرچوار پارچەی کوردستانی لابرد لەسەر داوای حکومەتی تورکیا! کۆمپانیای گۆگڵ کەیەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی و ئەلیکترۆنی و خاوەنی چەندەها نەرمەواڵەی نایاب و سەردەمیانەیە، یەکێک لە نەرمەواڵە نایابەکانی گۆگڵ کە بەکاردێت بۆ دەستنیشان کردنی شوێن لەسەر نەخشە بریتییە لە نەرمەواڵەی Google Mapp. سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمپانیای گۆگڵ خاوەن و گەشەپێدەری نەرمەواڵەی Google Mapp لەسەر داوای حکومەتی تورکیا نەخشەی کوردستانی گەورەی سڕیەوە لە بەشی ئینگلیزی ماپەکەی ، ئەمەش لەکاتێکدا وەزیری ڕاگەیاندنی تورکیا (جاهید تورهان) سەردانی کۆمپانیای گۆگڵی کردووە و داوای هەڵگرتنی نەخشەی هەرچوار پارچەی کوردستانی کردووە لەسەر نەرمەواڵەی Google Mapp . نەخشەی کوردستانی گەورە پێشتر زیاتر لە یەک مڵیۆن و حەوسەد و شانزدە هەزار (1,716,000) بەدواداگەڕانی هەبووە لەسەر بزوێنەری گەڕانی نەرمەواڵەی Google Mapp بەڵام لەسەر داوای وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا (جاهید تورهان) نەخشەکە لەسەر بزوێنەری نەرمەواڵەی Google Mapp سڕایەوە. شایەنی باسە بەکارهێنەرێکی نەرمەواڵەی Google Mapp جارێکی تر نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر نەرمەواڵە گۆگڵ ماپ دانایەوە و تاوەکو ئێستا سەدوو چل و حەوت هەزار (147,000) گەڕانی هەبووە لەسەر بزوێنەری گەڕانی گۆگڵ ماپ. کلیک بکە بۆ بینینی نەخشەکە لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ فڕاکسیۆنی ئای پارتی لە پەرلەمانی تورکیا پرسی داواکاری سڕینەوەی نەخشەی کوردستانی گەورە لەبەشی ئینگلیزی خستە ڕوو ، توانیان سەرکەوتووبن لەسەر سڕینەوەی نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر نەرمەواڵەی گۆگڵ ماپ. و هەروەها گەورە کۆمپانیای گۆگڵ ئەوەی خستە ڕوو کە سڕینەوەی نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر نەرمەواڵەی Google Mapp ئەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوون بە ڕێنمایی و سیاسەتی کۆمپانیاکەیان.

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نووسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.