بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

ژماره‌كان هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنن ، له‌ لایك و كۆمێنتى فه‌یسبووكه‌وه‌ بۆ كافتریا و به‌ڕێكردنى شه‌وانى سوور...



ژماره‌كان هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنن ، له‌ لایك و كۆمێنتى فه‌یسبووكه‌وه‌ بۆ كافتریا و به‌ڕێكردنى شه‌وانى سوور....


دره‌نگ ئاشنابوونى مییله‌تى شه‌رقى به‌ ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م و نه‌بوونى هیچ سانسۆرێك واى كردوه‌ ڕۆژانه‌ هه‌زاران قوربانى لێبكه‌وێته‌وه‌ ، كوردستانیش بێ به‌رى نه‌بوه‌ له‌م دره‌نگ هۆشیار بونه‌ و له‌م قوربانیدانه‌ ..


یه‌كێك له‌و ده‌رده‌ كوشندانه‌ى به‌كارهێنه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى پێوه‌ى ده‌ناڵێنێت و گیرۆده‌ى بوه‌ ، ئومێد خوازى ژماره‌ى زۆرى لایك و كۆمێنته‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك بكات ، ته‌نانه‌ت كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تى و ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى پێى ده‌نازێـت ، ده‌یكاته‌ قوربانى ئه‌و حه‌زه‌ى ...


بێ ئاگا له‌وه‌ى "ژماره‌كان هه‌رگیز كۆتاییان نیه‌ " ، ئیتر گرنگ نیه‌ ژماره‌كان بریتیبن له‌ لایك و كۆمێنت ، یان هاوڕێ ، یان پاره‌ ، عاشقبوون به‌ ژماره‌ له‌ سه‌رده‌مى مۆدێرنه‌ و سۆشیال میدیا ، یه‌كێكه له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان.


هه‌موو بنیاده‌مێك كه‌م تا زۆر حه‌زی خۆده‌رخستنى هه‌یه‌ ، به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌مه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنیت و ڕێگاكان چین ، به‌لام ئه‌وه‌ى له‌سۆشیال میدیا ده‌گوزه‌رێت ته‌واو جیاوازه‌ له‌ ژیانى راسته‌قینه‌ ...
ئێستا گه‌ر بپرسیت كامه‌یان بینه‌ر و خوێنه‌ریان زۆرتره‌ له‌ سۆشیال میدیا ، له‌شفرۆش و جنێوفرۆشێك یان كه‌سێكى ئه‌كادمیى و سوود به‌خش ؟ ده‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕوونه‌ و پێویست به‌ وه‌ڵام ناكات .


سه‌یرى ئه‌م فه‌یسبووكه‌ بكه‌ ، بۆت ده‌رئه‌كه‌وێـت كه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵك به‌ دواى چیدا وێڵه‌ و عه‌ودالى چیه‌ ، لایڤى جنێو فرۆشێك ٨ هه‌زار كه‌س بیت ، لایڤی كه‌سێكى هیچ له‌ بار نه‌بوو ده‌یان هه‌زار كه‌س بینه‌رى بێـت و له‌ هه‌مان كاتدا بابه‌تێكى به‌سوودى زانستى ، ته‌كنه‌لۆژی ،ته‌ندروستى ، بینه‌ر و خوێنه‌ره‌كانى له‌په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ر ناكه‌ن ، ئیتر چ هه‌ستێكت بۆ دروست ئه‌بێـت ؟
زۆر و كه‌مى ژماره‌كان ، كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر مرۆڤى په‌یامدار ناكات ، ئه‌و مرۆڤانه‌ى خه‌مى میلله‌تێكیان له‌ كۆڵ گرتوه‌ و له‌ فرسه‌تێكدا ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ى دوو قسه‌ى خێر ،دوو ووته‌ى باش ، دوو ڕێنمایى ، دوو به‌رچاوروونى پێشكه‌شى خه‌ڵك بكه‌ن .
حه‌زه‌كه‌م بابه‌ته‌كه‌ن روونتر بكه‌مه‌وه‌ ، له‌ زۆر په‌یج ئه‌بینم كه‌ گوایه‌ گرته‌ى ڤیدیۆى سێكسی فڵان كه‌سایه‌تى ، هونه‌رمه‌ند ، پێشكه‌شكار...هتد مان لایه‌ و ٥ كۆمێ،ت بنوسه‌ راسته‌وخۆ ڤیدیۆكه‌ت به‌ده‌ست ده‌گات ، تا ئێستا سه‌یرت كردوه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ بێ شوماره‌ و ئه‌و سووپا له‌ بن نه‌هاتوه‌ى فه‌یسووك چۆن هێرش ده‌كه‌ن و له‌ برى ٥ كۆمێنت و ١٠ و ١٥ و ٢٠ ى بۆ ئه‌نوسن ، ئاخر بزانم له‌ پای چی؟له‌ پای بینینى گرته‌یه‌كى سێكسی!


ئه‌و ڕۆژه‌ په‌یجێكم بینیى سه‌رووى ١٠٩ هه‌زار كۆمێنتى بۆ هاتبوو ته‌نها نوسیبووى گرته‌ى سێكسى فڵان كچه‌ پێشكه‌شكارمان لایه‌ ...
حه‌زی خۆده‌رخستن له‌ سۆشیال میدیادا و به‌ تایبه‌تى له‌ ئینستا و سناپ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ كچه‌ مۆدیڵ و فاشیۆن هه‌یه‌ و هه‌بوه‌ ئاماده‌بوو شه‌ووى سوور له‌گه‌ڵ ئه‌دمینى په‌یج به‌ڕێبكات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكلامى بۆ بكات و له‌ ستۆرى په‌یجه‌كه‌ى دابنێ...
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نامه‌ى چه‌ند كه‌سێك بڵاو كرایه‌وه‌ ، كه‌ فاشیۆن و مۆدێل بوون ، به‌ ناوى ڕێكلام و ده‌رخستن ، ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌ن تا ئه‌وه‌ى ده‌كاته‌ سێكس كردن و به‌ڕێكردنى شه‌ووی سوور له‌گه‌ڵ ئه‌دمینى په‌یجه‌كان ...
سه‌رێك به‌ن له‌ ئینستا و راستیه‌كان به‌ چاووى خۆتان ببینن ، له‌ ژێر ناوى ئازادى و كرانه‌وه‌ ، به‌ بیانووى ئازادى شه‌خصی، بزانن چی ده‌گوزه‌رێت و ڕۆله‌ى ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ چیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌ ...

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌ پڕبینه‌رترین ڤیدیۆى ئینستا ، چاوپێكه‌وتنى خانمێك بوو له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان ، ئه‌م خاتوونه‌ له‌گه‌ڵ خاتوونێكى تر ،چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڤیدیۆییه‌كى بڵاو كردوه‌ و ئه‌یووت " چه‌ند ئافره‌ت هه‌یه‌ له‌ كوره‌ى عه‌رزا ، به‌قه‌ت تۆ گانى نه‌یاوه‌ ، ٣ برام هه‌یه‌ ، گه‌ر به‌وانیش تێر نه‌بویت ، باوكیشم هه‌یه‌ ،هه‌ر چه‌نده‌ تۆ هه‌موو ئه‌وروپات یاوه‌ به‌سه‌ر خۆتا ،" ده‌ی ئه‌مه‌ قسه‌كانى ئه‌م خاتونه‌ كه‌ زۆرترین بینه‌ریان هه‌بوه‌ و چه‌ند ڕۆژێكش دواى ئه‌و قسانه‌ى له‌ لێدوانىكیدا باوكی ئه‌یووت شانازى پێوه‌ ئه‌كه‌م ...
من نه‌ حه‌قم به‌و خاتونه‌ هه‌یه‌ و نه‌ گله‌یشیم لێ هه‌یه‌ ، ژیانى خۆیه‌تى ، به‌ڵام قسه‌كه‌ى من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ، كامه‌یان بۆ ئێمه‌ زه‌رورترن ؟دانیشتن به‌ دیار شه‌ره‌جنێو لایڤی نه‌رگیله‌ و شتی بێ مانا؟یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ .

ده‌مى هه‌ر كامێكشیمان بكه‌یته‌وه‌ ، ته‌نها یه‌ك شته‌ ، ئه‌ویش جنێو دانه‌ به‌ حكومه‌ت ، پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌گوزه‌رێت و روو ئه‌دات هه‌مووى له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌ته‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بێ تاوان نیشان بدات ،وه‌ ڕێگه‌ به‌ خۆى بدات بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ و ناڕێكى و كات كوشتنه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌دات .

فه‌رمایشتى خودایه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێـت "ان الله لا يغير مابقوم حتى يغيرو ما بأنفسهم"، ئیتر تا ئێمه‌ نه‌گۆڕێن و گۆرانگارى له‌ خۆماندا نه‌كه‌ین ، هه‌رگیز چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ مه‌كه‌ دونیا بگۆرێت ..
واش بیرمه‌كه‌وه‌ كه‌ خودا زولمى له‌ ئێمه‌ كردوه‌ و به‌ كورد خه‌لقى كردوین و له‌ ناوچه‌یه‌كى كێشمه‌كێش دروستى كردووین ، خۆى ده‌فه‌رموێت "إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ"، ئه‌مه‌ مرۆڤ خۆیه‌تى كه‌ هه‌میشه‌ زولم له‌ خۆى ده‌كات ...

چاومه‌بڕه‌ ووڵاتانى تر ، باسى پێشكه‌وتنى جیهان مه‌كه‌ ، مه‌ڵێ فڵان داهێنان و فڵان ته‌كنه‌لۆژیا و فڵان شت كرا ، له‌ جیاتى ئه‌م گله‌ییان هه‌وڵ به‌ خۆت چاكبكه‌ ، ڕاسته‌ حكومه‌ت ئه‌ستۆى زۆر شتى له‌سه‌ر شانه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ نابێته‌ بیانوو بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نابت ئه‌وه‌ى خودا و عه‌بدى خودا پێى ناخۆشه‌ له پێناو خۆده‌رخستن و لایك و كۆمێنت ئه‌نجامى بده‌یت ...
ئه‌م هه‌ویره‌ ئاوی زۆرى ده‌وێت ، ئه‌شزانم بابه‌ته‌كه‌ دور و درێژه‌،به‌لام هه‌ر نوسیم.
دووا ووته‌م ئه‌وه‌یه‌ ، ژماره‌كان هه‌ڵتنه‌خه‌ڵه‌تێنن ،له‌ چاكه‌كردن و ئامۆژگارى كردن مه‌وه‌سته‌ ، مه‌ڵێ هاوڕێم كه‌مه‌ ، مه‌ڵێ لایك و كۆمێنتى كه‌مم بۆ دێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یزانی بیگه‌ینیته‌ ده‌ور و به‌ر و ویژدانت ئاسووده‌ بكه‌یت .
وەرگیراوە

نوسین و ئامادەکردن: ئەندام عومەر
سەرچاوە: تێک ئای

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نووسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.