بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

کەسایەتی - تیم بێرنز لی - دامەزرێنەری WWW و زانیاری لەسەر ئەم داهێنانە مەزنەی.



پرۆژەی لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت (World Wide Web) کە بە کورتکراوەیی بە (WWW) دەنوسرێت کە بە تۆڕی جاڵجالۆکەیی بەناوبانگە سەرەتا بە شێوەیەکی شەرمنانە لەساڵی ١٩٩١ دەستیپێکرد، ئەوکاتەش تەنھا دەتواندرا لاپەرە نووسراوەکان ببیندرێت (کە ھیچ وێنەیەک یا ڤیدیۆیەک یا دەنگێکی تێدا نەبوو) بەڵام بەھۆی بەشداربوونی زانایان و سەنتەرەکانی توێژینەوە  و ھەوڵدانیان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کە ئێستا بووتە بەردی بناغەی ھەموو پێشکەوتنێک لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێتی گەورە .
لەساڵی ١٩٩٣ لاپەرەی موزاییک (Mosaic)  بڵاوبووەوه‌ کە دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ (Netscape)ی بەناوبانگ، کە ئەویش بەناوبانگترین لاپەرەی ئەنترنێت بوو بۆ سالانێکی زۆر تا ئەو کاتەی لاپەرەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft Internet Explorer) بەدەرکەوت کە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و بووە بەناوباگترین لاپەرەکانی جیھان .
بیرۆکە گەشە پێدان زۆر سادەبوو، پشتی دەبەست بە دروستکردنی لاپەرە لەسەر ئەنتەرنێت و پاشگری Linksی وەردەگرت بۆ ئەوەی بەئاسانی بەناو ئەنتەرنێت گوزەر بکەیت لە پێگەیەک بۆ پێگەیەکی دیکە بە چاوپۆشین لە شوێنی راستی زانیارییەکە، بۆنموونە دەتوانی سەردانی لاپەرەیەک بکەیت کە ٢٠ پێک بەستەری ھەبێت لە ٢٠ ووڵاتی جیاواز بەڵام ھەموویان لەیەک لاپەرە کۆبوونەتەوە.
ئەمانە ھەموویان بوونە شتە سانایەکان لەسەر ئەنتەرنێت، بەڵکو دیزانیکردنی لاپەرەکان زۆر ئاسان بوو چونکە پێویستی بە پرۆگرام سازێک نەبوو بۆ ئەوەی کاری سەختی تێدا بکات، دەتواندرا لەماوەی چەند خولەکێک و کاتژمێرێک لاپەرەیەک دیزاین بکەیت و دواتر بڵاوی بکەیتەوە لەسەر ئەنتەرنێت لە رێگەی کڕینی شوێنی خەزنکردن و نمایشکردن لەسەر ئەنتەرنێت یاخود کڕینی ھەندێک شوێن لەسەر ھەندێک پێگە بە خۆرایی .
زمانی پرۆگرامسازی ئەوکات (HTTP) بوو ئەویش کورتکراوەی ئەو ووشانە بوو (Protocol Hyper Text Transfer) .
ھەندێک لە کۆمپانیاکان بەھۆی ئەنتەرنێتەوە پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆیەوە دیت، چونکە رێگەیه‌كی زۆر ئاسان بوو بۆ سەرکەوتن، چەندین کۆمپانیای گەورە دروست بوون وەک (Yahoo) لەسەر دەستی دوو قوتابی قۆناغی دکتۆرا لە زانکۆی ستانفۆرد ئەمەرکی ئەوانیش دیفید فیلو و جیری یانگ بوون لەساڵی ١٩٩٤ کە وەک کەرستەیەک بەکار دەھات بۆ گەڕان لەناو تۆری جاڵجالۆکەیی (World Wide Web) و دامەزرێنەرانی بوونە خاوەنی ملیۆنەھا دۆلار.
دواتر سەرجەم کارە بازرگانیەکان روویان لە پێگەکانی ئەنتەرنێت کرد و لەوانەش کۆمپانیای (Amazon) کە توانی لەماوەی چەند ساڵیک کە لەسەرەتا لەساڵی ١٩٩٥ دەستیپێکرد دواتر بووە گەورەترین دابەشکاری کتێب لەئەمەریکا دواتر روویکردە فرۆشتنی سی دی و ھەندێک جۆری دیکەی دیاری، ئێستاش بووتە یەکێک لە بەناوبانگترین پێگە جیھانییەکان بۆ فرۆشتنی کەڵ وپەل و بەرھەمەکان لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە و قازانجەکانی ساڵانە بە ملیۆنەھا دۆلار دەخەملێندرێت .


تیم بێرنیرز لی (Tim Berners-Lee) زانای گەورەی كۆمپیوتەر و داهێنەری تۆڕی پێكبەستی جیهانی  (World Wide Web) ، لە ساڵی 1955 لە لەندەن لە دایك بوەو هەر لەوێش گەورە بووە ، دەرچووی زانكۆی شاهانەی ئۆكسفۆردە بەشی فیزیایە و لە ئێستاشدا ئەندازیاری پرۆگرام داڕێژی و بەرپرسی گشتی تۆڕی جیهانی وێبە (WWW) .

دایك و باوكی تیم زانای زانستی بیركارین و لە بواری پرۆگرام داڕێژیدا كاریان كردوە ، هەر لەوانەشە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ تیم هەتا لەناو هەمان بواردا كاربكات و بەهرەی خۆی تێدا بدۆزیتەوە .
بیرۆكەی پێكەوە بەستنی تیكست واتا لینك كردن بۆیەكەم جار لە لایەن ئەم زانایەوە پێشنیار كرا لەساڵی 1989 دا كاتێك پێشنیاری ڕێگایەكی كرد بەستنەوەی زانیاری جۆر بەجۆر لە رێگای ئیتەرنێتەوە بەشێوەی تێكستی گرێ دراو لە ناو ئەو دامەزراوەی كە خۆی ئیشی تێدا دەكرد ، ئەم كارەش لە پێناو ئاسان بە دەست گەشتنی زانیاری بوو بۆ كەسانی توێژەر لە بوارە جیاوازەكاندا، كە دواتر بواری كارەكەی فراوان كرد بە جۆرێك هەموو جیهان بگرێتەوە .

پاش دوو ساڵ لە ساڵی 1991 دا بیرنز لی گەورەترین داهێنانی كرد ئەوەش بە دروستكردنی  یەكەمین پەیجی ویب سایتی ئینتەرنێت بەڵام دروستكردنی پەیچ هەر ئەوەندە نەبوو بەڵكو دەبوایە هۆكارێك هەبێت بۆ پیشاندانی ناوەڕۆكی ئەم پەیجە هەر لەم كاتەدا كەسێك بە ناوی (Robert Cailliau) كە هاوڕێ و هاوكاری بوو هەستا بە بنیات نانی پراوسەرێك بەناوی (MacWWW) كە لەسەر سیستەمی وێنەیی نێكستت كۆمپیوتەر كاری دەكرد بۆ كردنەوەی پەیجەكان بەكاردەهێنرا ، تیم بێرنیرز لی ڕێگای یەكی بۆ بنیات نانی پەیجەكان بنیات نا كە بەكۆدەكانی ئیج تی ئێم ئێڵ بوو دەبوایە بەرنامەیەك هەبێت ئەم كارە رێك بخات هەربۆیە هەستا بە دروستكردنی بەرنامەیەك كە توانای بنیاتنان و گۆڕانكاریكردنی  هەبوو لە پەیجە ئیچ تی ئێم ئێڵەكاندا وە كاتێك خاوەن پەیج بیویستایە زانیاریەك كەم و زیاد بكات لە پەیجەكەدا پەنا دەبرایە بەر ئەم بەرنامەیە ، كاركردنی ئەم زانایە لەسەر كۆمپیوتەری نێكست (NeXT Computer) بوو كە لە لایەن ستیڤن جۆبسەوە پەرەی پێدرابوو وەك سیرڤەرێك خانەی داتا پاراستنێك بەكاری هێناوە ، هەموو ئەم بەرنامانەی كە باسم كرد تیم بێرنیرز لی لەسەر كۆمپیوتەری نێكست بەگەڕی دەخست و دواتر سیستەمەكانی تری گرتەوە .

ئەم داهێنەرە لە ساڵی 1994 دا بەتەواوی خزمەتگوزاریەكانی پێكبەستنی جیهانی تۆڕەكانی خستە خزمەتی مرۆڤایەتیەوەو بوو بە بەرپرسی دامەزراوەی تاقیگەیی زانستی كۆمپیوتەری جیهانی و لەو كاتەوە تا ئێستا هەمان پۆستی هەیەو تەواوی خاوەندارێتی ئەم دا‌هێنانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم زانایە .
لە ساڵی 1996 دا دووەم خزمەتگوزاری داگرتنی داتاكانی بە سیستەمی جیهانی ئێف تی پی File Transfer Protocol (FTP) خستە خزمەتی كارەوە كە یاریدەدەرێكی ئێجگار باش بوو بۆ ناردن و وەرگرتنی داتا .
هەندێك لە وێزگە گرنگەكانی ژیانی تیم بێرنیرز لی :
* تیم بێرنیرز لی لە كاتی خوێندنیدا لە زانكۆی ئكسفۆرد بە تۆمەتی هاككردن و كاری تێكدەرانە سەرزەنشتكراوەو هەر لەسەر ئەم كارە ، وە دواتریش بەیەكجاری بەكاهێنانی كۆمپیوتەرەكانی زانكۆیان لێ قەدەغەكرد .
* یەكەم كاری ئەم داهێنەرە مەزنە پاش تەواو كردنی زانكۆی شاهانە لە كۆمپانیایەكی گەیاندن بوو بۆ وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگای تۆڕەكانەوە ، كارەكەی مامەڵەكردن بووە لەگەڵ بەشی ئینكریپشنی نامەكان و سیستەمی باركۆد ، كەم كۆمپانیایە وەك ئەندازیاری پرۆگرام سازی دەست بەكاربووە .
* دواتر و پاش تێپەڕاندنی دووساڵی تەمەنی لە كاركردندا لەگەڵ تۆرەكاندا وازی لەو كارە هێناوەو بۆماوەی دوو ساڵی تر ئیشی جۆراو جۆری كردوە بەسەربەخۆ  و هەموو ئیشەكانی لە دوای ساڵی 1978 تا سەرەتای ساڵی هەشتا بریتی بوو لە دروستكردنی بەرنامە بۆ ئیشێكی تایبەت ، بە دیاریكراوەی دروستكردنی بەرنامەیەك بۆ بەگەرخستنی پرێنتەرە زیرەكەكان یەكێك بوو لە كارە سەرەكیەكانی .
* لە سەرەتای ساڵی 1980 دەستی بەكاركردن كردوە لە دامەزراوەی (CERN) كە دامەزراوەیەكی ئەوروپیە بۆ پەرەپێدان و توێژینەوە لە بواری وزەی ناوەكیدا كە لە لایەن فەرەنساو نەمساوە لە ساڵی 1954 بنیات نراوە بەڵام ئێستا زۆربەی وڵاتە ئەوروپیەكانی تێدا ئەندامن ، هەر لەم شوێنەوە بیرنز لی بیرۆكەی بەستنەوەی زانیاریەكانی لا دروستبوەو كاری لەسەر كردوە لەیەكەم ئەزمونیدا هەوڵی داوە هەموو زانیاریەكانی ئەو دامەزروەیەی كاری تێدا دەكات ببەستێتەوە بەیەكەوە .
* پاش مانەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە كارەكەی لە دامەزراوەی (CERN) كارەكەی بەجێ دەهێڵیت و لەژێر ناوی (Image Computer Systems) دەست دەكات بە برەوپێدانی سیستەمی گەیاندنی وێنەیی كەخۆی رابەرایەتی ئەم كارەی دەكرد و بیرۆكەی كارەكەشی مامەڵەكردن بوو لە گەڵ سۆفتوێرەكاندا كەلەبواری گەیاندندا كاریان دەكرد بەرهەمی وێنەیی بنیات دەنرا تێیدا .

* لە ساڵی 1984 دەستی كرد بەكاركردن كردوە لەهەمان دامەزراوەی (CERN) پاش ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لەسێ ساڵ دابرابوو لێ ی ، بەڵام ئەمجارە لە بواری دەستبەسەرگرتنی داتاو چۆنیەتی ناردن و وەرگرتنیەوە زیاتر سەرقاڵ بوو چونكە ئەم كارە لەڕێگای تۆڕە پێكەوە گرێ دراوەكانەوە دەكرا بەڵام بە سیستەمێكی جیاواز ، هەربۆیە لەم كاتەشدا دووبارە دەستی كردوە بەكاركردن لەسەر بیرۆكەكەی یەكەم جاری بۆ پێكەوە بەستنی تەواوی تۆڕەكان لەڕێگایەی تایبەتەوە بێگومان لە ئێستادا ئێمە ئەو ڕێگا بەكاردەهێنین كە ئەو لەوكاتەدا بیرۆكەی بنیاتنانی لا دروست بوو بوو .
* پاش مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە كاركردن لە دامەزراوەی (CERN) دوا جار پرۆژەی پێكەوەگرێدانی تێكستەكانی خستە بەردەم ئەو دامەزراوەیەو لە ساڵی 1989 دا دەستی كرد بە جێ بەجێكردن هەر لە ساڵی 1990 دا پرۆژەكەی بە ئەنجام گەیاندو لە ناو دامەزراوەكەدا پرۆژەكەی خستە كار ، یەك ساڵ دواتر و لە ساڵی 1991 دا پرۆژەكەی كرد بە پرۆژەیەكی جیهانی و دەكرا لە سەرانسەری جیهانەوە ئەو پەڕەیە ببینرێت كە ئەو بەمەبەستی بەخشینی زانیاری بنیاتی نابوو .

لە ساڵی 1991 تا ساڵی 1993 تیم بێرنیرز لی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوو پرۆتۆكۆلێك ئامادە بكات هەتا ڕێ بە هەموو كەسێك بدرێت پەڕەی خۆی درەوست بكات لە توڕی ئینتەرنێتدا و پێكەوەش ببەسرێتەوە لە تۆرێكی ئازاددا ، بۆ ئەم كارە دەبوایە سێ كەرەستەی لەبەردەست بوایە یەكەم زمانێك كە پەڕەكانی پێ دابڕێژرێت و  دووەم ناونیشانێك كە پەڕەكانی پێ بناسرێتەوە سێیەم یاسایەك كە سیستەمی گەشتن بە پەڕەكان ڕێك بخات ، بۆ چارەسەركردنی یەكەمیان زمانی بەرهەم هێنانی پەڕەكانی وێبی داڕشت كە ناسراوە بە (HTML) كە زمانێكی ستاتیكیە بۆ دروستكردنی پەڕەكانی نێت بەكاردێت و بە كۆد دادەڕێژرێت و ناسراوە لە لایەن پراوسەرەكانەوە ، دووەم ناونیشانی (URL) دامەزراند هەتا هەر پەڕەیەك ناونیشانێكی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ ئەوەی هەر كەسێك بتوانێت دەستی بە پەڕەیەكی دیاری كراو بگات كە وەك ناسنامەیەك وایە بۆ پەڕەكان ،وە لە كۆتاییدا پرۆتۆكۆلی (HTTP) بنیات نا بۆ ناساندنی لینكەكان .

لە كۆتاییدا و لە ساڵی 1994 دا پاش ئەوەی كەرەستەكانی بواری وێب سازی و پرۆتۆكۆلی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی تیم بێرنیرز لی واژۆ كرا تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی نایابترین داهێنانی خستە خزمەتی مرۆڤایەتیەوە ، هەر لەم ساڵەدا دامەزراوەی جیهانی بۆ پەرەپێدان وێت (The World Wide Web Consortium (W3C)) بنیات نرا كە تا ئێستاش بەرپرسیارێتی گشتی لە ئەستۆی تیم بێرنیرز لی دایە .
تیم بێرنیرز لی بەهۆی ئەم داهێنانە مەزنەوە لە سەرانسەری جیهاندا ڕیزیكی بێ پایانی لێدەگیرێت و وەك سەروەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی سەیری دەكرێت هەربۆیە لە تەواوی جیهانەوە خەڵات كراوە و لەدوای 2001 وە زۆریەك لە خەڵاتە هەرە نایابەكانی جیهانی بەدەست هێناوە ، لە پاش دروستكردن و بنیاتنانی ئەم پرۆژە گەورەوە تا ئێستاش كە لەژیاندایە بەردەوام لە خزمەتی ئەم كارەدا خۆی هیلاك دەكات و نووسەری نایابترین كتێبە دەربارەی ڕابردو و ئێستا و داهاتووی وێب .

  • سەرچاوەکان
  • تێک ئای
  • کوردزۆن

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.