بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

جاك ما ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ فێری كردین هه‌رگیز نائومێد نه‌بین



زۆر جار له‌ ژیاندا ڕووداوی وا ڕووده‌دات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ هه‌رگیز نا ئومێد نه‌بین جاك مای چینیش ڕووداوه‌كانی ژیانی باوه‌ڕی زۆر كه‌سی گۆڕیوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه‌.

جاک ما له‌ ١٠\٩\١٩٦٤ له‌ گه‌وره‌ترین وڵات له‌ ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان (چین) له‌ ناوچه‌ی شینگ ژۆو هاتۆته‌ دونیا ، له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ده‌ستی به‌ خوێندنی ئینگلیزی كرد و به‌رده‌وام پرسیار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گه‌شتیارانی هۆتێلی هانگ ژۆو ده‌كرد كه‌ ١٠٠ میل له‌ ماڵی جاك ما دوور بوو كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٩ ساڵی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جاك له‌ زمانی چینی وه‌ك نازناوێك بۆ ناوی یون به‌كارده‌هات له‌ شوێنی ما یون به‌ جاك ما ناسرا ، دوای ئه‌مانه‌ جاك به‌ره‌وه‌ كۆلێژ چوو به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندنی و دوای چوار ساڵ ده‌رچوون بوو به‌ مامۆستای په‌یمانگا و له‌ ساڵی ١٩٨٨ ماسته‌ری هێناوه‌.



دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌ ٣٠ كاری جۆرا و جۆر ناوی خۆی نووسی به‌ڵام له‌ هه‌موویان ڕه‌فز كرا ، داوای كرد ببێت به‌ پۆلیس به‌ڵام پێی ڕاگه‌یێندرا كه‌ باش نییه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ ، بڕیاریدا به‌ كاركردن له‌ چێشتخانه‌ی KFC شاره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ٢٤ كارمه‌ند فۆڕمیان پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵام له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كان ٢٣ كه‌س قبوڵ كران ته‌نها جاك مای ڕه‌فز كرا ، ١٠ جار فۆڕمی پێشكه‌ش به‌ زانكۆی هارڤارد كرد بۆ خوێندن بۆ دكتۆرا به‌ڵام هه‌ر ١٠ جار ڕه‌فز كرا.



له‌ ساڵی ١٩٩٤ ده‌ستی به‌ خوێندن كرد ده‌رباره‌ی ئینته‌رنێت و وێبسایت ، له‌ مانگی ٤ ی ساڵی ١٩٩٥ كه‌ جاك مای نزیك له‌ مایه‌ پوچ بوون بوو به‌ هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌یی و هاوڕێكانی ٢٠ هه‌زار دۆلاری كۆكرده‌وه‌ و ده‌ستی به‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كۆمپانیا كرد ، سه‌ره‌تا كۆمپانیاكه‌ كۆمپانیایه‌كی ئاسایی بوو و وێبسایتی ئینته‌رنێتی هه‌بوو زیاتر كاری درووست كردنی وێبسایتیان ده‌كرد و به‌ ناوی په‌یجی زه‌ردی چینی بوو سه‌ره‌تا قازانجێكی باشیان كرد به‌ڵام به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌بوو دواتر بڕیاریان دا به‌ گۆڕینی وێب سایته‌كه‌یان بۆ وێبسایتێكی ئۆنڵاین و بازاڕكردن و كڕینی شتومه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی كۆمپانیا و وێبسایته‌كه‌یان گۆڕی بۆ عه‌لی بابا له‌ ساڵی ١٩٩٩ قازانجی عه‌لی بابا گه‌یشته‌ ٢٥ ملیۆن دۆلار ، له‌ ساڵی ٢٠١٤ قازانجی كۆمپانیای عه‌لی بابا به‌ بڕی ٢٥ ملیار دۆلار خه‌ملێندرا.




له‌ ساڵی ٢٠٠٤ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاتی چین به‌ یه‌كێك له‌ ١٠ كه‌سایه‌تیه‌ بازرگانه‌ زیره‌كه‌كانی وڵاتی چین دیاری كرا.
ساڵی ٢٠٠٩ به‌ یه‌كێك له‌ ١٠٠ كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كانی جیهان ده‌ست نیشان كرا.
ساڵی ٢٠١٠ له‌ گۆڤاری فۆڕبیس به‌ كه‌سایه‌تی چاكه‌كار و هه‌ژاردۆست ده‌ست نیشان كرا.
ساڵی ٢٠١٣ دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا له‌ لایه‌ن زانكۆی هۆنگ كۆنگی زانست و ته‌كنه‌لۆژی ، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌ دوو جار له‌ لایه‌ن زانكۆی هارڤارد دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشراوه‌ به‌ڵام جاك مای ڕه‌فزی كردۆته‌وه‌.
ساڵی ٢٠١٤ له‌ لایه‌ن گۆڤاری فۆڕبیس به‌ ٣٠ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ساڵ دیاریكرا.




جاك مای ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژانگ مینگ پێكهێناوه‌ كه‌ یه‌كه‌م ژوانیان له‌ كاتی خوێندن بووه‌ له‌ زانكۆ له‌ ساڵی ١٩٨٠ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه‌ له‌ كاتی مامۆستایه‌تی له‌ زانكۆ و خاوه‌نی كچێك و كوڕێكن





وەرگیراوە بە سوپاسەوە لە : تێک ئای

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نووسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.