بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

ئایا چی ڕوو ئەدا گەر بۆ ماوەی مانگێک تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەکار نەهێنیت؟!


تا ئێستا بیرت لەوە کردوەتەوە کە هەژمارەکەت لە تۆڕی کۆمەڵایتی فەیسبووک دابخەیت بۆ ماوەیەکی کاتی بێت یاخود بۆ هەتا هەتایە ، ئایا لە ڕووی دەروونیەوە چیت لێ بەسەر دێت؟ بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارە ، توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد (Stanford) توێژینەوەیان لەگەڵ سەدان بەکارهێنەر کردوە وە ئەنجامەکەشی سەرنج ڕاکێشە.


توێژینەوەکە زیاتر بایەخ بەلایەنی دەروونی بەژداربوان دەدات ، داوا لە خۆبەخشان کرا لەبەرامبەر بڕە پارەیەک تۆڕەکە بەکارنەهێنن بۆ ماوەی مانگێک بۆ ئەوەی بتوانن دەرەنجامەکان تێبینی بکەن و شی بکەنەوە.


ئەنجامی توێژینەوەکە بەم شێوەیە بوو:

کاتێکی کەمتر ئەنتەرنێتیان بەکاردەهێانا ، بەبێ ئەوەی هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تر بەکاربهێنن.


بەسەربردنی کاتێکی زۆرتر لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیەکەکان.


کەمتر زانیاری و هەواڵە سیاسیەکانیان دەزانی بەڵام کەمتر بیریان مەشغوڵ و زیاتر لێبوردە و سنگ فراوان بوون.


خۆبەخشان دڵنیایان کردەوە کە هەستیان بە باشی کردوە وە هەرواها خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان کەم بوەتەوە.


وە زۆربەیان وتویانە کە پلانیان داناوە کە کەمتر تۆڕەکە بەکاربهێنن یاخود هەر بەکاری نەهێنن لە دوای ئەم توێژینەوە.


ڕای توێژەران:

یەکێک لە توێژەرانی توێژینەوەکە Matthew Gentzkow)) مامۆستای ئابوری لە زانکۆی ستانفۆرد لەسەر توێژینەوەکە دەڵێت لەبەر ئەوەی خۆبەخشەکان کەمتر هەواڵە سیاسیەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە سیاسەتەوە هەیە زانیەوە بۆیە وای لێ کردوون کەمتر بیریان مەشغوڵ بێت و زیاتر سنگ فراوان بن ، بۆیە ئەگەر زیاتر لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بن زیاتر دەخوێننەوە لەسەر بابەتە سیاسیەکان و زیاتر کات بەفیڕۆ دەدەن و زیاتر مناقەشە لەسەر ئەو بابەتانە دەکەن کە پەیوەندیان بە سیاسەتەوە هەیە ئەمەش هەڵەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەلگۆریتمەکەیان نیە.



داواکاری خۆبەخشەکان:

کاتێک کە داواکەی ئێمەیان بیست لەسەر بەکارنەهێانانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە ، زۆربەیان ڕازی نەبوون کە بێبەرامبەر ئەو کارە بکەن هەندێکیان داوای بڕە پارەیکیان دەکرد کە دەگەشتە نزیکەی 100 دۆلار وە هەندێکی کەشیان زۆر لەوە زیاتریان داوا دەکرد هەندێکیشیان دەیان وت ناتوانیت بڕە پارەیەکی وامان پێبدەیت کە واز لە فەیسبووک بهێنین.


لە کۆتایدا Matthew Gentzkow)) دەڵێت بەتەواوی ناتوانین بڵێین کە فەیسبووک بۆ کۆمەڵگا خراپە ، بەڵام گومان لەوەدا نیە هەندێک لە بەکاربەر هەن کە زۆر ئاڵودە بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.

سەرچاوە:: کاروان ئایتی

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.