بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

بێگاسۆس چیه‌ و بۆچی به‌كاردێت؟




بێگاسۆس یەکێکە لە بەهێزترین و بێهاوتاترین ئامرازەکانی دزە کردن(هاک) کە مێژووی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە بینیوە ئەم ئامرازە لەلایەن دامەزراوەى (NOS)ئێن ئێس ئەوەوە دروستکراوە و دەفرۆشرێ بە حکومەتەکان و دەزگا تایبەتەکان

تا ئێستا 45 حکومەت بەڕەسمی ئەم ئامرازە بەکاردەهێنن
ئەم ئامرازە کاردەکات لە ڕێگای ناردنی نامەیەک بۆ کەسی بەرامبەر وە پەرگە (لینک)ێکی تێدایە کە بەجۆرێک نوسراوە لەڕووی دەرونییەوە زۆرت لێ ئەکا بیکەیتەوە وە تەنها 1 پەنجە پێدانان بەو لینکەیا بەسە!

سەرجەم وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و نامە و پەیوەندی و جی پی ئێس و کتێبەکانت لەلایەن ئەو هاکەرانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت وە بەداخەوە تا ئێستا چارەسەری نیە تەنها خۆپاراستن نەبێ!

ئەم ئامرازە تایبەتە بە مۆبایل بە هەردوو جۆری ئەندرۆید و ئایۆئێس (سامسۆنگ, هواوی, نۆکیا, ئەپڵ, شاومی, می ……) وە ئەپڵ بەڕەسمی ڕایگەیاندوە کە ئەم ئامرازە توانای دزەکردنە ناو سیستەمەکانیانی هەیە بەڵام زوو بەزوو نوێکردنەوە (ئەپدەیت)ی بۆ ئامێرەکانی ناردووە

وەک باسدەکرێ نرخی ئەم نەرمەواڵایە (software)لە سەروو 50 ملیۆن دۆلارەوەیە واتە 5000 دەفتەر دۆلار
هەربۆیە نەک تەنها بۆئەم زیانەواڵایە (malware) بەڵکو بۆ هەموو زیانەواڵایەک پێویستە ئاگاداربین و ڕۆشنبیریمان هەبێ لەسەر پارێزراوێتی لەکاتی بەکارهێنانى تۆڕی ئینتەرنێتدا.



سەرچاوە: تێک ئای

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.