بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

یەکێک لە دامەزرێنەرانی WhatsApp داوا لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەکات هەژمارەکانیان بسڕنەوە!



وەک هەموو جارێک کە باس لە تایبەندمەندی و پاراستنی بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەکرێت قسە و باسەکانی سەبارەت بە داخستن و سڕینەوەی فەیسبووک دەستپێدەکات.

ئەم جارەیان ئەو کەسەی کە ئەو باسەی جوڵاندەوە یەکێکە لەوانەی کە نهێنیەکانی فەیسبووک دەزانێت ئەویش (Brian Acton)  کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی وەتس ئەپ پێش ئەوەی بیفرۆشن بە فەیسبووک لەبەرامبەر ١٩ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

وە لەم دوایانەدا لەبەرامبەر چەندان قوتابی زانکۆی ستاندفۆردی بەڕیتانی دیسانەوە داوای لە قوتابیەکان کرد کە پێویستە هەژمار و بەرنامەی فەیسبووک لە نێو ئامێرەکانیان بسڕنەوە هۆکارەکەشی زیاتر ئەگەڕێتەوە بۆ فرۆشتنی زانیاری بەکارهێنەران ، ئەمە یەکەم جاریشی نیە کە داوایەکی لەو شێوەیە بکات ، ساڵی پێشوش هەڵمەتێکی ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی #deletefacebook.

سەرچاوە: کاروان ئایتی

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.