بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

مێژووی تۆڕی جاڵجالۆکەی جیهانی (WWW) و گەشەسەندنی



پرۆژەی لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت (World Wide Web) کە بە کورتکراوەیی بە (WWW) دەنوسرێت کە بە تۆڕی جاڵجالۆکەیی بەناوبانگە سەرەتا بە شێوەیەکی شەرمنانە لەساڵی ١٩٩١ دەستیپێکرد، ئەوکاتەش تەنھا دەتواندرا لاپەرە نووسراوەکان ببیندرێت (کە ھیچ وێنەیەک یا ڤیدیۆیەک یا دەنگێکی تێدا نەبوو) بەڵام بەھۆی بەشداربوونی زانایان و سەنتەرەکانی توێژینەوە  و ھەوڵدانیان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کە ئێستا بووتە بەردی بناغەی ھەموو پێشکەوتنێک لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێتی گەورە .
لەساڵی ١٩٩٣ لاپەرەی موزاییک (Mosaic)  بڵاوبووەوه‌ کە دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ (Netscape)ی بەناوبانگ، کە ئەویش بەناوبانگترین لاپەرەی ئەنترنێت بوو بۆ سالانێکی زۆر تا ئەو کاتەی لاپەرەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft Internet Explorer) بەدەرکەوت کە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و بووە بەناوباگترین لاپەرەکانی جیھان .
بیرۆکە گەشە پێدان زۆر سادەبوو، پشتی دەبەست بە دروستکردنی لاپەرە لەسەر ئەنتەرنێت و پاشگری Linksی وەردەگرت بۆ ئەوەی بەئاسانی بەناو ئەنتەرنێت گوزەر بکەیت لە پێگەیەک بۆ پێگەیەکی دیکە بە چاوپۆشین لە شوێنی راستی زانیارییەکە، بۆنموونە دەتوانی سەردانی لاپەرەیەک بکەیت کە ٢٠ پێک بەستەری ھەبێت لە ٢٠ ووڵاتی جیاواز بەڵام ھەموویان لەیەک لاپەرە کۆبوونەتەوە.
ئەمانە ھەموویان بوونە شتە سانایەکان لەسەر ئەنتەرنێت، بەڵکو دیزانیکردنی لاپەرەکان زۆر ئاسان بوو چونکە پێویستی بە پرۆگرام سازێک نەبوو بۆ ئەوەی کاری سەختی تێدا بکات، دەتواندرا لەماوەی چەند خولەکێک و کاتژمێرێک لاپەرەیەک دیزاین بکەیت و دواتر بڵاوی بکەیتەوە لەسەر ئەنتەرنێت لە رێگەی کڕینی شوێنی خەزنکردن و نمایشکردن لەسەر ئەنتەرنێت یاخود کڕینی ھەندێک شوێن لەسەر ھەندێک پێگە بە خۆرایی .
زمانی پرۆگرامسازی ئەوکات (HTTP) بوو ئەویش کورتکراوەی ئەو ووشانە بوو (Protocol Hyper Text Transfer) .
ھەندێک لە کۆمپانیاکان بەھۆی ئەنتەرنێتەوە پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆیەوە دیت، چونکە رێگەیه‌كی زۆر ئاسان بوو بۆ سەرکەوتن، چەندین کۆمپانیای گەورە دروست بوون وەک (Yahoo) لەسەر دەستی دوو قوتابی قۆناغی دکتۆرا لە زانکۆی ستانفۆرد ئەمەرکی ئەوانیش دیفید فیلو و جیری یانگ بوون لەساڵی ١٩٩٤ کە وەک کەرستەیەک بەکار دەھات بۆ گەڕان لەناو تۆری جاڵجالۆکەیی (World Wide Web) و دامەزرێنەرانی بوونە خاوەنی ملیۆنەھا دۆلار.

دواتر سەرجەم کارە بازرگانیەکان روویان لە پێگەکانی ئەنتەرنێت کرد و لەوانەش کۆمپانیای (Amazon) کە توانی لەماوەی چەند ساڵیک کە لەسەرەتا لەساڵی ١٩٩٥ دەستیپێکرد دواتر بووە گەورەترین دابەشکاری کتێب لەئەمەریکا دواتر روویکردە فرۆشتنی سی دی و ھەندێک جۆری دیکەی دیاری، ئێستاش بووتە یەکێک لە بەناوبانگترین پێگە جیھانییەکان بۆ فرۆشتنی کەڵ وپەل و بەرھەمەکان لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە و قازانجەکانی ساڵانە بە ملیۆنەھا دۆلار دەخەملێندرێت .

سەرچاوە: تێک ئای

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.