بابه‌ته‌ نوێیەکان‌
recent

سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی خۆی لە چەمکی A80 ئاشکرا کرد.


کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنەری ئامێرەکانی گالاکسی نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین بەرهەمی خۆی لە چەمکی A80 ئاشکرا کرد بە ناوی Galaxy A80


ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگ لەدوای ئەوەوە دێت کە چەند مانگێگ پێش ئێستا کۆمپانیای ناوبراو نوێترین مۆبایلی خۆی لە چەمکی S10 ئاشکرا کرد بە سێ قەبارەی جیاواز کە بووە هۆی سەرسامکردنی هەوادارانی سامسۆنگ بەڵام بە داخەوە ئەوەندەی نەخایاند کە مۆبایلەکە توشی کێشەی سکوێریتی و پاراستنی تاکە کەسی هات ئەمەش لەکاتێکدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاککەرێک هەڵسا بە هاککردنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ گالاکسی S10 بە درووستکردنی وێنەیەکی 3 دووری توانی بە سەرکەوتوویی و زۆر بە ئاسان بەربەستی ئاسایشی ئەم مۆبایلە بشکێنێ هەر لە دوای ئاشکراکردنی مۆبایلی گالاکسی S10 کۆمپانیای ناوبراو هەڵسا بە تێکەڵکردنی مەوەسەفاتەکانی هەردوو مۆبایلی نەوەی j و A و توانی مۆبایلێکی ئاست مامناوەندی لێ بەرهەم بهێنێ کە بریتییە لە Galaxy S10 کە لە 29 ی مانگی داهاتوو لە بازارەکانی جیهاندا بەردەست ئەبێ بە نرخی 730$ دۆلاری ئەمریکی


موەسەفاتەکانی مۆبایلی Galaxy A80
  • ڕوونمایەک لە جۆی AMOLED بە ڕوونی 6.7 ئینج بە هێزی +Full HD

  • یەکەی چارەسەری سناپ دراگۆن 730 بەرهەمی کۆمپانیای کوالکۆم

  • بیرگەی کاتی 8 گێگابایت بیرگەی هەمیشەیی 128 گێگابایت

  • دەبڵ کامێرای سووڕاو بە ڕوونی 48+8 مێگاپێکسڵ
  • واتە کامێرای پێشەوە بۆ پشتەوەش بەکار دێت چونکە کامێراکە ئەخولێتەوە

  • وەشانی ئەندرۆید 9.0 ی لەسەر جێگیر کراوە

  • پاتریەک بە هێزی 3700AMH هێزەکەی 25W ە لە کاتژێرێکدا.

  • بە 3 ڕەنگ بەردەست ئەبێ کە بیتین لە (ڕەش + سلڤەر + گۆڵد)

  • هەڵگری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما ئەبێت.

سەرچاوە: تێک ئای - TechEye 

مافی ئەم بابەتە پارێزراوە لە ماڵپەڕی چوارچێوەی ئایتی ، هەموو ماڵپەڕ و دەزگایەک ئازادە بە لەبەرگرتنەوەی هەر بەشێکی بابەتەکە بە مەرجێک ناوی چوارچێوەی ئایتی وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار بهێنێت!

چوارچێوەی IT

نوسەری بابەت: چوارچێوەی IT -

- دەربارەی ماڵپەڕ

ئێمە چەند گەنجێکین هەلساوین بە دانانی مالپەرێک بە مەبەستی خزمەت کردن و هاوبەش کردنی گشت ئەو شتانەی ئێمە دەیزانین و دەگەرێین و فێردەبین و لێرەش دایدەنێین.

وێنه‌ و بابه‌ت

�� ئێمە لە فەیسبووک

يتم التشغيل بواسطة Blogger.